بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکەم خولی کێبڕلێیەکانی پاقرلیفتینگی پاڵەوانێت یخانمانی ئێران بە ئامادەبوونی 300 وەرزشوان بو نوێنەرایەتی لە 26 پارێزگای ئێرانەوە لە ئاستی تەمەنی تازەلاوان، گەنجان و گەورەساڵان لە ڕۆژی 5 ی خەزەڵوەر بە میوانداری کوهگیلویە و بیر ئەحمەد و لە شاری یاسوج دەستی پێکرد و دوانیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو بە ناساندنی کەسە براوەکان لە هۆڵی نۆهەمی بەفرانباری ئەو شارە کۆتایی هات. یانەی پاورلیفتینگی خانمانی پارێزگای کوردستان بە 14 وەرزشوان بە راهێنەری مریەم ئاهەنگ و سەرپەرشتی پەریا سوهرابی لە یەکەم خولی کێبڕکێیەکانی پاورلیفتینگی پاڵەوانێتی خانمانی ئێران بەشداریان کرد و بە وەدەست هێنانی شەش میدالیای ڕەنگاوڕەنگ، لە پلەی دووهمەی پاڵەوانێتییەکە لە ئاستی تەمەنی بەساڵاچووان وەستا.
یانەی پاورلیفتینگی خانمانی کوردستان لە یەکەم خولی کێبڕکێیەکانی پاورلیفتینگی پاڵەوانێتی خانمانی ئێران بە وەرگرتنی 6 میدالیا درەوشانەوە.
News ID 39811
Your Comment